| هونه‌رمه‌ند (قه‌مه‌ڕ): دایكم درۆ ده‌كات و منداڵه‌كه‌م بیژی نییه |
| هەینی, 30 تەمموز 2010 08:47 |
|
هونه‌رمه‌ندی لوبنانی (قه‌مه‌ڕ) زۆر به‌تووندی وه‌ڵامی دایكی خۆی دایه‌وه كه گوتبووی: كچه‌كه‌م منداڵێكی له بزنسمانێك بووه به‌شێوه‌ی ناشه‌رعی و منداڵه‌كه‌ی قه‌مه‌ری كچم بیژییه، قه‌مه‌ر دوای ئه‌م لێدوانه‌ی دایكی زۆر به‌تووندی هاته قسه و رایگه‌یاند: دایكم درۆ ده‌كات، چونكه منداڵه‌كه‌م بیژی نییه، من و ئه‌و بزنسمانه‌ی كه دایكم باسی ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی شه‌رعی پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییمان كردووه، به‌ڵام ئه‌و بزنسمانه حه‌زناكات ناوی له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بڵاوبكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و مێردی شه‌رعی منه و منداڵه‌كه‌شمان منداڵێكی شه‌رعی و بیژی نییه وه‌ك دایكم باسی لێوه‌ده‌كات |