| هاوسه‌رگیرییه‌كی سه‌یر: زاوا 97 ساڵ و بووكێ 87 ساڵه |
| هەینی, 30 تەمموز 2010 08:43 |
|
رۆژنامه‌ی (ده‌یلی ئێكسپێرێس)ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه كه پیاوێكی ته‌مه‌ن 97 ساڵان پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی لهگه‌ڵ ئافره‌تێك پێكهێناوه كه ئافره‌ته‌كه ته‌مه‌نی 87 ساڵانه. هه‌روه‌ها رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه ئه‌وه‌شی روون كردۆته‌وه كه پیاوه‌كه ناوی (هنری كێیر)ه و ئافره‌ته‌كه‌ش ناوی (ڤاڵێری بیركوویتز)ه و ماوه‌ی دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر له ئاهه‌نگێكی شیعر خوێندنه‌وه‌دا په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیان داناوه و دواتریش پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییان پێكهێناوه |