| خواردنهوه گازییهكان هۆكاری سهرهكی فهڵهوبوونن |
| هەینی, 30 تەمموز 2010 08:28 | ||
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردهوه كه یهكێك له هۆكارە سەرەكییەكانی قەڵەویی خەڵكی ئەمەریكا خواردنەوە گازییەكانە. بۆیە پسپۆڕانی ئەمریكی لەزانكۆی هارڤاردی ویلایەتی بۆستنەوە داوا لەحكومەتی ئەمەریكا دەكەن باجی سەر ئەو خواردنەوە گازییانە زیاد بكەن، تا نرخیان زیاد بێت و خەڵكی پەنا بۆ خواردنەوە هەرزانەكانی وەك ئاو و قاوە و شەربەتی سروشتی ببەن. ئەمەش هەم بە قازانج بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە و هەمیش تەندروستی هاوڵاتیان دەپارێزێت. پسپۆڕان داوایان لەكافتریای زانكۆكەیان و نەخۆشخانەیەكی ئافرەتان كرد، نرخی هەر قوتویەك لەخواردنەوە گازییەكان بە ڕاددەی 35% گران بكات، دواتر بینیان ڕێژەی فرۆشتنی ئەو خواردنەوانە 26% كەمی كرد و خەڵكەكە لەبری ئەوە ئاو و خواردنەوە هەرزانە سودمەندەكانی تریان كڕی. خواردنەوە گازییەكانی وەك بیپسی و هاوشێوەكانی، بەهۆی هەبوونی بڕێكی زۆری شەكرەوە ڕێگا بۆ قەڵەوی خۆش دەكەن، كە ئەمیش لای خۆیەوە ڕێگا خۆش دەكات بۆ توشبوون بەشەكرە و بەرزیی فشاری خوێن و جەڵتە. بەپێی ئەو هەواڵەی بەشی تەندروستی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، دكتۆر جەیسن بلۆك لەزانكۆی هارڤاردەوە لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پێی گوتون كه 7%ی وزەی بەكارهێنراو لەلایەن خەڵكی ئەمریكاوە، لەڕێگای خواردنەوەی خواردنەوە گازییەكانەوەیە |