| له‌میسر كوڕێك به‌ناوی (ئیسلام) خۆی كرد به كچ و ناوی خۆی نا (نور) |
| پێنج شەممە, 29 تەمموز 2010 09:09 |
|
له وڵاتی میسر كوڕێك كه ناوی (ئیسلام)ه و ته‌مه‌نی 22 ساڵه، له‌ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه ره‌گه‌زی خۆی گۆڕی و كردی به كچ و ناوی خۆشی كرد به (نور). به‌پێی هه‌واڵێك كه له رۆژنامه‌ی (میسری ئه‌مڕۆ)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه ئیسلام ره‌گه‌زی نێر بووه و نێره‌موك نه‌بووه تا ره‌گه‌زی خۆی بگۆڕێت، بۆیه ئه‌مه له میسر ناڕه‌زاییه‌كی زۆری لێكه‌وتۆته‌وه و زانایانی ئایینی له‌م رووه‌وه زۆر تووڕه و نیگه‌رانن. هه‌روه‌ها رۆژنامه میسرییه‌كه ئه‌وه‌شی دركاندووه كه به‌هۆی ناڕه‌زاییه‌كانه‌وه ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی كه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌یان بۆ ئیسلام كردووه ئێستا له‌ژێر فشارێكی زۆردا به‌بڕیارێكی فه‌رمی داخراوه |