| سكۆتله‌ندا... به تاوانی لابردنی نیقابی كچه خوێندكارێك سزای دوو ساڵ زیندانی به‌سه‌ر لاوێكدا ده‌سه‌پێنرێت |
| سێ شەممە, 27 تەمموز 2010 15:17 |
|
ئه‌مرِۆ سێ شه‌ممه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ری سكۆتله‌ندی ئاشكرایان كرد: به تاوانی به زۆر لابردنی نیقاب له‌سه‌ر ده‌موچاوی كچه خوێندكارێكی سعودی له كاتێكدا رِوه‌و وێستگه‌یه‌كی شه‌مه‌نده‌فه‌ر رِۆیشتوه، دادگایه‌كی ئه‌و ولاَته سزای دوو ساڵ زیندانی به‌سه‌ر لاوێكدا سه‌پاندوه. ئه‌و سه‌رچاوانه وتویانه: یه‌لیام بیكی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له به‌رده‌م دادگا دانی به‌و هه‌ڵوێسته رِه‌گه‌زپه‌رستانه‌دا ناوه، كه به‌رواری 27/4/2010 له دژی كچه خوێكارێكی خوێندنی ماجستیر به ناوی ئه‌نوار قه‌حتانی ئه‌نجامی داوه. ئه‌مه‌و دادگا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی بیكی به نارِه‌واو شه‌رمه‌زاركه‌ر ناوبرد و ئاماژه‌ی كرد: چه‌ندین جاری تریش به تاوانی رِه‌گه‌زپه‌رستانه تۆمه‌ت بار كراوه. سه‌رچاوه‌كان باسیشیان له‌وه كردوه كه له رِێگای كامێرای چاودێریه‌وه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی بیكی تۆماركراوه و به‌ڵگه‌ی تاوانه‌كه‌بوه، كه ده‌ركه‌وتوه ناوبراو له كاتی كوژاندنه‌ی رِوناكی میترۆكه‌دا نیقابی كچكه خوێندكاره‌كه‌ی لێكردۆته‌وه. شایه‌نی باسه تاوه‌كو ئێستا پۆشینی نیقاب له سكۆتله‌ندا قه‌ده‌غه‌نه‌كراوه و حكومه‌ت پرِۆژه یاسایه‌كی له‌و باره‌وه ئاماده‌كردوه كه له په‌رله‌مان تاوتوێ ده‌كرێت تاوه‌كو ئێستا ده‌نگی له سه‌ر نه‌دراوه |