| تۆم کروز دەیەوێت دێڤید بێکهام بکاتە ئەکتەر |
| سێ شەممە, 27 تەمموز 2010 14:54 |
|
تۆم كروز ئەستێرەى هولیوود هەوڵ دەدات دێڤید بێكهام ئەستێرەى ناودارى تۆپى پێى ئینگلتەرا رازى بكات بێتە بوارى نواندنەوە. ئەمڕۆ هەینى یەكێك لە ماڵپەڕەكانى ناوداران لەسەر تۆڕى ئینتەرنێت لە زارى كروزەوە /48 ساڵ/ گواستییەوە “بێكهام هەروەك ئەستێرەكانى هولیوود خاوەن روخسارێكى سینەمایییە”، كروز متمانەى خۆى بەسەركەوتنى بێكهام وەك ئەكتەر پێشان دا و ڕوونى كردەوە “ئەو خاوەن هەموو تایبەتمەندییەكانە، لەوانە روخسار و ڕێكوپێكى و بەدڵنیایییەوە سەركەوتن بەدەست دێنێ”.
ئاکانیوز بڵاویکردۆتەوە “لەوەتەى كروز، بێكهامى لە ساڵى 2003ەوە ناسیوە، هەوڵ دەدات ئەو ئەستێرە ئینگلیزییە /35 ساڵ/ رازى بكات پیشەى خۆى لە یاریزانەوە بۆ ئەكتەر بگۆڕىَ”. واپێ دەچێ بێكهام لەو بوارەدا هەلى لەبەردەستدا بىَ، چونكە بەهۆى بەسەرچوونى تەمەنییەوە، داهاتووى لە یاریى تۆپى پێدا درێژخایەن نابىَ و پىَ دەچىَ نواندن باشترین جێگرەوە بىَ. (کوردمیلۆدی) دەرباز یونس |