| فیلمێكی ئیسرائیلی: ساڵی 2048 ئیسرائیل له‌ناوده‌چێت |
| سێ شەممە, 27 تەمموز 2010 08:51 |
|
ته‌له‌ڤزیۆنی گشتی ئیسرائیل رازی نه‌بوو كه فیلمێكی ئیسرائیلی په‌خش بكات كه به‌پێی فیلمه‌كه ئیسرائیل له ساڵی 2048 له‌ناوده‌چێت. ئه‌م فیلمه فیلمێكی دیكۆمێنتیه و ناوی (ده‌ره‌وه‌ی دارستان)ه. له‌مباره‌وه ئاژانسی هه‌واڵی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاویكرده‌وه كه ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه ناوی (یارۆن كفتۆری)یه و له فیلمه‌كه‌شدا ره‌خنه‌یه‌كی زۆر توندی له ره‌وشی ناوخۆی ئیسرائیل گرتووه و پێیوایه كه ئیسرائیل له ساڵی 2048 كۆتایی پێدێت و له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان ده‌سڕێته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه له لێدوانێكدا به رۆژنامه‌ی (گیرۆزالیم پۆست)ی ئیسرائیلی راگه‌یاند كه ئه‌و هه‌ست ده‌كات ئیسرائیلییه‌كان به رێگه‌یه‌كی هه‌ڵه‌دا هه‌نگاو ده‌نێن و به‌ده‌ستی خۆیان وڵاتی خۆیان وێران ده‌كه‌ن. شایانی یاسه ئه‌م فیلمه ماوه‌كه‌ی 50 خوله‌كه و ده‌رهێنه‌ریش هیچ هۆكارێكی له‌ناوچوونی ئیسرائیلی نه‌خستۆته‌ڕوو..ئه‌مه‌ش مشتومڕێكی زۆری له‌ناو كۆمه‌ڵگای ئیسرائیلی دروستكردووه |