| كاره‌سات: ژنێكی یابانی بۆ ته‌مێكردن، كچه‌كه‌ی خۆی خسته ناو غه‌ساله و شووشتی |
| شەممە, 24 تەمموز 2010 17:16 |
|
دایكێكی یابانی بۆئه‌وه‌ی كه كچه 5 ساڵییه‌كه‌ی خۆی ته‌مێبكات، خستییه ناو غه‌ساله و غه‌ساله‌كه‌ی به‌كارخست، به‌ڵام كاتێك كه كچه‌كه‌ی له‌ناو غه‌ساله‌كه ده‌رهێنا بینی ئه‌وه كچه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه..له‌مباره‌وه رۆژنامه‌ی (میناچی ده‌یلی نیوز)ی یابانی بڵاویكرده‌وه كه ئه‌و دایكه یابانییه ناوی (جۆنكۆ ئێگاشیرا)یه و ته‌مه‌نی 34 سڵه و دانی به‌وه‌داناوه كه كچه‌كه 5 ساڵییه‌كه‌ی خۆی به‌هه‌ڵه كوشتووه، ئێگاشیرا ده‌ڵێ: كچه‌كه‌م ناوی (مونی) بوو..ئه‌و ته‌نها 5 ساڵ بوو، زۆر هار و هاج بوو و ته‌نها ویستم ته‌مێی بكه‌م و كه‌مێك ئاقڵ بێت، بۆیه خستمه ناو غه‌ساله‌كه‌وه، به‌ڵام كه ده‌رمهێنا بینیم مردووه! ئه‌مه‌ش تا بڵێی ئازارم ده‌دات..من ئاماده‌ی هه‌ر سزایه‌كم كه دادگا به‌سه‌رم دابیسه‌پێنێت..زۆر په‌شیمانم زۆر زۆر |