| كاره‌سات: كوڕێك له‌ناو مزگه‌وت باوكی خۆی سه‌ربڕی |
| شەممە, 24 تەمموز 2010 16:57 |
|
له رووداوێكی دڵته‌زێندا كوڕێك له‌ناو مزگه‌وتێك له وڵاتی میسر و له شاری قاهیره به چه‌قۆ سه‌ری باوكی خۆی بڕی..باوكه‌كه له‌ناو مزگه‌وت نوێژی مه‌غریبی به جه‌ماعه‌ت ده‌كرد و له‌پڕ كوڕه‌كه‌ی خۆی كه ناوی (سه‌ید) بووه په‌لاماری داوه و به‌چه‌قۆ سه‌ری بڕیوه و هه‌موو نوێژكه‌رانی مزگه‌وته‌كه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌م رووداوه تووشی سه‌رسووڕمان بوون. دوای سه‌ربڕینی باوكه‌كه‌ش نوێژكه‌ره‌كان پۆلیسیان ئاگادار كرده‌وه و دواتر پۆلیس كوڕه‌كه‌یان ده‌ستگیركرد، دوای ده‌ستگیركردنیش كوڕه‌كه دانی به‌وه‌دانا كه تاوانێكی گه‌وره‌ی كردووه، كوڕه‌كه ده‌ڵێ: تاوانی من گه‌وره‌یه، به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ی باوكمه، چونكه كاتێك (محه‌مه‌د)ی برا كه له‌منیش بچووكتره ژنی هێنا باوكم پاره‌یه‌كی زۆری پێدا، كاتێكیش من ژنم ماره‌كرد و داوای پاره‌م لێ‌كرد، هیچی به من نه‌دا، بۆیه منیش به‌مشێوه‌یه تۆڵه‌ی خۆم له باوكم كردووه، كه له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانی خۆیدا دادپه‌روه‌ر نه‌بوو |