| ئافره‌تێك له‌ناو فڕۆكه منداڵی ده‌بێت و منداڵه‌كه‌ش فڕێده‌داته ناو (wc) |
| چوار شەممە, 14 تەمموز 2010 14:21 |
|
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له وڵاتی هیندستان رایانگه‌یاند كه ئافره‌تێكی هیندی ته‌مه‌ن 22 ساڵ له‌ناو حه‌مامی ئه‌و فڕۆكه‌یه منداڵی بووه كه له هیندستانه‌وه به‌ره‌و رووسیا ده‌چوو، هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌كانیش ئافره‌ته هیندییه‌كه هه‌واڵیداوه كه منداڵه‌كه‌ی خۆی له كۆڵ خۆی بكاته‌وه و بیكوژێت، بۆیه فڕێیداوه‌ته ناو wc فڕۆكه‌كه، به‌ڵام دواتر دوو پۆلیس منداڵه ساواكه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه و دایكیشیان ئاشكرا كردووه كه كێ یه، بۆیه دوای نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه ئافره‌ته‌كه ده‌ستگیرده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ منداڵه ساواكه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یان ده‌كه‌ن، به‌پێی زانیارییه‌كانیش ته‌ندروستی منداڵه‌كه زۆر خراپ و مه‌ترسیداره، به‌ڵام ته‌ندروستی دایكه‌كه‌ی به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر باشه. |