| مۆبایلی (ئایفۆن 4) له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا 600 هه‌زار دانه‌ی لێفرۆشراوه |
| پێنج شەممە, 24 حوزەیران 2010 17:30 |
|
به‌پێی زانیارییه‌كان واپێده‌چێت كۆمپانیا (ئه‌پڵ) به به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلی (ئایفۆن 4) قازانجێكی یه‌كجار زۆر بكات، چونكه دوای به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م جۆره مۆبایله ته‌نها له وڵاتی یابان و له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا 600 هه‌زار دانه له مۆبایلی (ئایفۆن 4) فرۆشراوه. وابڕیاره له‌م رۆژانه‌ش ئه‌م جۆره مۆبایله تازه‌یه‌ی ئه‌پڵ له وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و ئه‌مریكا بخرێته بازاڕه‌كانه‌وه و پێشبینیش ده‌كرێت كه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری لێ بفرۆشرێت. شایانی باسه (ئایفۆن 4) رووكار (شاشه)ێكی زۆر به‌هێز و جوانی هه‌یه و رووكاره‌كه‌شی گه‌وره‌یه و بۆ ئینته‌رنێت زۆر خێرا و كارایه و ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م جۆره مۆبایله‌شیان هه‌یه ئه‌وه ده‌توانن به‌بێ هێڵی ئینته‌رنێت چات به ده‌نگ و ره‌نگ و به‌بێ پچڕان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا بكه‌ن..ئه‌مه وێڕای بوونی چه‌ندین مواسه‌فاتی دیكه |