| كانۆڤا كۆمپیوته‌ره نوێيه‌كه‌ى دووشاشه‌یى , به‌ڵام به شێوه‌یه‌كه‌ى جییاوازتر |
| چوار شەممە, 16 حوزەیران 2010 17:21 |
|
جیهانى ته‌كنه‌لۆژیا رۆژ له دواى رِۆژ پێشكه‌وتن و نوێكارى به خۆیه‌وه ده‌بینێت ،بێگومان هه‌موومان كۆمپیوته‌رى دووشاشه‌یمیان بینوه‌و وه سێ شاشه‌یش به‌رهه‌م هاتوه ،به‌ڵام ئه‌و كۆمپیوته‌ره‌ى نوێیه جیاوازه له‌وانه‌ى پێشخۆى به ته‌كنێكى نوێتر و سه‌رنج راكێشتر به‌رهه‌م هاتوه. كانۆڤا ئه‌و لاپتۆپه نوێیه‌یه كه به‌وشێوه‌یه‌كى سه‌رنج راكێش به‌رهه‌م هاتوه‌و بێبونى ته‌خته كلیل(كیبۆرد)واته به پێوه‌رى هه‌ستیار(له‌مس)كارده‌كات و ده‌شتوانى شاشه‌كان به ئاره‌زووى خۆت بخولێنێنیه‌وه و سه‌ره‌و گێرى بكه‌ى بۆ ئه‌وشێوه‌یه‌ى كه خۆت مه‌به‌ستته. ئه‌م لاپتۆپه نوێیه ناوى canova ه‌یه‌و له‌لایه‌ن گروپى V12 Designs نه‌خشه‌سازى بۆ كراوه‌و واش برِیاره له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى Estari ئه‌مریكى تایبه‌ت به به‌رهه‌م هێنانى شاشه‌ى لاپ‌تۆپ ئه‌م كۆمپیوته‌ره نوێیه به‌رهه‌م بهێنن. شایه‌نى باسه تا ئێستا زانیارى زیاتر له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاریه‌كانى كاتى فرۆشتنى له بازارِه‌كانى جیهان رانه‌گه‌ینداروه ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه نرخه‌كه‌ى نزیكه‌ى 400 دلاره. له‌خواروه سه‌یرى وێنه‌ى زیاتر بكه
|