|
ئامۆژگاریه‌كانی بیل گیتس ، خاوه‌نی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت |
|
چوار شەممە, 16 حوزەیران 2010 17:19 |
|

كه‌سمان نیه بیل گیتس نه‌ناسێت كه ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی جیهانه‌و خاوه‌نی كۆمپانیای زه‌به‌لاحی مایكرۆسۆفته. چه‌ند ئامۆژگاریه‌كی پێشكه‌ش كردن كه جێی خۆیه‌تی لێره بڵاوی بكه‌ینه‌وه‌و هه‌موان سود له‌و پیاوه سه‌ركه‌وتوه وه‌ربگرین:
ئامۆژگاری یه‌كه‌م: ژیان دادپه‌روه‌ر نیه، بۆیه ئه‌بێت را بێیت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا. واتا ئه‌وه بزانه كه كه‌س له ژیاندا ده‌ستت بۆ درێژ ناكات و ئه‌بێت خۆت هه‌وڵ بده‌یت و كاری قورس بكه‌یت تا جێگای خۆت بكه‌یته‌وه.
ئامۆژگاری دوهه‌م:جیهان گرنگی نادات به تۆ كه چی ده‌كه‌یت و حه‌زت له چیه‌و ئیشت چیه. به‌لكو ئه‌بێت خۆت هه‌وڵ بده‌یت جێگه‌ی خۆت له جیهاندا بكه‌یته‌وه.
ئامۆژگاری سێهه‌م: تۆ كاتێك له ئاماده‌یی ده‌ر ده‌چیت خاوین شه‌ست هه‌زار دۆلار نیت و ناتوانی سه‌یاره‌یه‌ك بكریت ته‌له‌فۆنی تیا بێت، كاتێكیش له كۆلێژ ده‌ر ده‌چیت ژیان هه‌روا ئاسان نیه و ئه‌بێت زۆر هه‌وڵ بده‌یت و شه‌ونخونی بكه‌یت . ئه‌گه‌ر بریار بده‌یت ببیته خاوه‌نی ئه‌و بره پاره‌یه‌یه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه ئه‌بێت لێبران و ماندوو نه‌ناس بیت ئه‌گه رتوانیت وا بیت ئه‌وه بێگومان له كۆتایدا پێی ده‌گه‌یت.
ئامۆژگاری چواره‌م:كاتێك ئێوه له ئاماده‌یین مامۆستاكانتتان هه‌میشه لێتان ئه‌پرسێته‌وه‌و به دواداوچون ئه‌كات له‌سه‌ر فێر بون و یارمه‌تیدانت كه ئه‌مه‌ت لا گرانه زۆر جار كاتێك مامۆستاكه‌ت سه‌رزه‌نشتت ئه‌كات له‌سه‌ر اهمال بونت له وانه‌یه‌كدا، له‌كاتێكدا كه ده‌چیته ناو ژیانی راسته‌قینه ئه‌وه هه‌رگیزاو هه‌رگیز به‌و شێوه‌یه ره‌فتارت له‌گه‌ل ناكرێت و ئه‌گه‌ر تۆ زۆر به‌ختت هه‌بێت ئه‌وه ژیان ته‌نها یه‌ك فرسه‌ت ئه‌داته تۆ، به پێچه‌وانه‌ی سه‌رده‌می ئاماده‌ییت به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌زه‌یی به دی ناكه‌یت و خاوه‌نی كارت ئاماده نیه فرسه‌تت بداتێ كاتێك كه له كارێكتدا اهمالیت نواندوه‌و بێ ره‌حمانه ده‌رت ده‌كات.
ئامۆژگاری پێنجه‌م: له‌م ته‌مه‌نه‌تدا هه‌میشه باوك و دایكت له‌گه‌ڵتدان بۆ فێر كردن و یارمه‌تی دانت له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌ڵام ئه‌بێت ئه‌وه بزانیت هه‌موو كه‌س هه‌تا سه‌ر دایك و باوكی بۆ نامێنێت بۆیه ئه‌بێت له هه‌ڵه‌كانی خۆت فێر بیت و ته‌جروبه‌ی ژیان زوو فێری خۆاگریت بكات، ئه‌گه‌ر نا ژیان له‌گه‌ڵتدا به ره‌حم نابێت
|