|
بۆچی پیاوان ئاره‌زووی ته‌ماشاکردنی وێنه‌ی ڕووت
ده‌که‌ن؟

زۆرێك له پیاوان ئه‌م
پرسیاره‌ی هاوسه‌ره‌کانیان ده‌زانن: "چ چێژێك له
وێنه ڕووته ناشرینانه ده‌بینێت؟" پسپۆرانی مێشك
پێیانوایه، که ئه‌وان ئێستا توانیویانه وه‌ڵامی
ئه‌م پرسیاره باوه بده‌نه‌وه.
ساکارترین ڕوونکردنه‌وه بۆ ئه‌م پرسیاره‌ش: "چونکه
ژنه نیشاندراوه‌کان ناو وێنه ڕووته‌کان
سه‌رنجڕاکێش و سێکسی ده‌رده‌که‌ون!" به‌ڵام ژنان
له به‌رانبه‌ر ئه‌م وه‌ڵامه‌دا ده‌توانن بڵێن:
"ئێ، ئه‌گه‌ر تۆ ده‌توانێت حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی
خۆت به ژنه ڕووته‌کانی ناو وێنه‌کان تێر بکه‌یت،
که‌واته منت بۆچییه؟"
توێژه‌ری ئه‌مه‌ریکی "Bejamin Hayden" له زانکۆی
"Durham" له‌ناوچه‌ی "North Carolina" بۆی
ده‌رکه‌وتووه، که بۆچی پیاوان ناتوانن ته‌ماشای
ڕووخسار و له‌شولاری ژنێکی جوان نه‌که‌ن:
به‌ته‌ماشاکردن مێشکی پیاوان خه‌ڵات ده‌کرێت.
ئه‌وساته‌ی پیاوان ته‌ماشای ژنێك ده‌که‌ن،
ناوه‌ندی خه‌ڵاتی ناو مێشكیان چالاك ده‌بێت -
هاوکات هه‌ستی پیاو ڕوو له باشبوون ده‌کات.
به‌پێچه‌وانه‌ی مێشکی پیاوانه‌وه، مێشکی ژنان
به‌ته‌ماشاکردنی پیاوێکی سه‌رنجڕاکێش هیچ
چالاکییه‌کی وه‌ك پیاوان تێیدا ڕوونادات.
هه‌روه‌ها توێژه‌ری ئه‌مه‌ریکی "Bejamin Hayden"
بۆی ده‌رکه‌وتووه، که چونکه پیاوان به
ته‌ماشاکردنی جوانی ژنێك هه‌ستێکی خۆشیان لادروست
ده‌بێت، ئاماده‌یی تێدایه، که پاره به گۆڤاری
وێنه، فیلم و ماڵپه‌ڕه ڕووته‌کان بده‌ن - سه‌یر
نییه، که ژنان هیچ کات پاره بۆ کڕینی گۆڤاری وێنه
ڕووته‌کان ناده‌ن.
بێجگه له‌مانه‌ش، توێژه‌رانی فه‌ڕه‌نسی
له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دیکه‌دا بۆیان
ده‌رکه‌وتووه، بۆچی پیاوان به ته‌ماشاکردنی وێنه و
فیلمی ڕووت دهورژێن. هۆکاری ئه‌م دیارده‌یه‌ش بۆ
خانه‌ی ده‌رمارگیری ئاوێنه‌یی (=Mirror neuron)
ده‌گه‌ڕێته‌وه. ته‌ماشاکردنی وێنه ناوچه‌یه‌کی
دیاریکراو له پێشه‌وه‌ی لوبی مێشكی پیاوان چالاك
ده‌کات.
خانه‌ی ده‌رمارگیری ئاوێنه‌یی (=Mirror neuron)
بریتییه له خانه‌ی مێشك، که نه‌ك به ته‌نها
چالاکه، ئه‌گه‌ر مرۆڤ بۆ خۆی جووڵه‌یه‌ك بکات،
به‌ڵکو هه‌روه‌ها چالاك ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌مان
جووڵه له‌لای که‌سێك به‌دیبکرێت. خانه‌ی
ده‌رمارگیری ئاوێنه‌یی (=Mirror neuron) کاری
بیرکردنه‌وه و سۆز ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی. ئه‌وه‌ی
جێگای گومان نییه: خانه‌ی ده‌رمارگیری ئاوێنه‌یی
یارمه‌تی پیاوان ده‌دات، تا به‌شی نێرینه‌یان ڕه‌ق
ببێت.
|