|
به‌كارهێنانی مۆبایل بۆ خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی
پزیشكێكی ئه‌مریكی هه‌ستاوه به خستنه به‌رده‌ستی
ته‌كنۆلۆژیایه‌ك، بۆ مۆبایل تا كاریگه‌ری زیاتری له‌سه‌ر
ته‌ندرووستی‌و سه‌لامه‌تی خه‌ڵكی وڵاتانی روو له‌گه‌شه
ده‌بێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی سلۆلارنیوز، دكتۆر جول سلانیكیۆ
هه‌ستاوه به‌خستنه به‌رده‌ستی خزمه‌تگوزارییه‌ك، كه
له‌چاو ته‌كنه‌لۆژیاكان‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانی كه زانیاری
پزیشكی‌و ته‌ندرووستی ده‌خه‌نه به‌رده‌ست هه‌مووان، زۆر
جیاوازه‌تره.
ئه‌و خزمه‌تگوزارییه له كینیا به‌كارهاتووه.
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته، له ئێستادا بۆ
به‌ده‌ستهێنانی زانیاری پزیشكی له نه‌خۆشه‌كانه‌وه‌و یان
ئاپلۆدكردنی زانیارییه‌كان به سوودوه‌رگرتن له
ئینته‌رنێت، سوودی لێ وه‌رده‌گرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی
دووره‌وه نه‌خۆشییه‌كان ده‌ست نیشان بكرێت.
به‌پێی ئه‌م هه‌واڵه ئه‌و زانیارییه پزیشكییانه وه‌ك
ڤێرژنه كاغه‌زییه‌كه‌ی، به‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵه زانیارییه‌ك
ده‌كه‌وێته به‌رده‌ست به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی.
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و خزمه‌تگوزارییه له ماوه‌ی
ئه‌مساڵدا، بتوانێت له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ته‌ندرووستی
ئه‌مریكاوه خه‌ڵاتی تایبه‌ت وه‌ربگرێت |