|
په‌یكه‌رى
سه‌هۆڵینى ده‌یناسورێك له شارى (بیتشون)ى باكوورى
خۆره‌ڵاتى چین وه‌ك به‌رزترین په‌یكه‌رى سه‌هۆڵین له
جیهاندا چووه نێو رێزى پێوانه‌ییه‌كانى كتێبى
"گینیس"ه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه، هه‌روه‌ك ئاژانسى هه‌واڵى "شینخوا"ى چینى
ئاماژه‌ى پێداوه، زانایان ئاشكرایانكردووه ئه‌و
په‌یكه‌ره كه له‌سه‌ر شێوه‌ى ده‌یناسورێكه‌و ده‌نوكێكى
وه‌ك ده‌نوكى مراوى هه‌یه، درێژیه‌كه‌ى 10 مه‌ترو
به‌رزیه‌كه‌ى 16244 مه‌تره‌و پانیه‌كه‌شى 6 مه‌تر ده‌بێت،
به‌ڕوبه‌رى 800 مه‌تر سێجا سه‌هۆڵى تێدابه‌كارهێنراوه بۆ
دروستكردنى.
چوارده‌ورى په‌یكه‌ره‌كه‌ش به 18 په‌یكه‌رى بچوكى
ده‌یناسورى شێوه جیاواز‌و گژوگیا ده‌وره‌دراوه كه بۆ
سه‌رده‌مى ته‌باشیرى ده‌گه‌رَێته‌وه‌و ژینگه‌ى ئه‌و
سه‌رده‌مه‌ى ده‌یناسوره‌كان ده‌بینرێت.
په‌یكه‌ره‌كه‌ش ده‌كه‌وێته باخچه‌ی په‌یكه‌ره
سه‌هۆڵینه‌كان له شارى (بیتشون) كه روبه‌ڕه‌كه‌ى 25
هه‌زار مه‌تر دووجا ده‌بێت.
جێى ئاماژه‌پێدانه، سه‌رده‌مى ته‌باشیرى به سه‌رده‌مى
له‌ناوچوونى ده‌یناسوره‌كان ناسراوه دواى ئه‌وه‌ى كه
بۆماوه‌ى 100 ملیۆن ساڵ له‌سه‌ر زه‌وى ژیاون‌و دواتر
به‌هۆى چالاكى لێكترازانه‌كانى توێكڵى زه‌وى‌و چالاكیه
گركانیه‌كان روو له‌نه‌مانچوون |