|
گه‌نجێك ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كاته
سه‌ر پیره‌ژنێكی 70 ساڵی و دواتر ده‌یكوژێت

له وڵاتی میسر
گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵان وێڕای ئه‌وه‌ی
ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كاته سه‌ر پیره‌ژنێكی
ته‌مه‌ن 70 ساڵان و دواتر پاره‌ی به‌زۆر
لێده‌سه‌نێت سه‌رباری ئه‌مانه‌ش ده‌ست ده‌خاته
ئه‌وكی و ده‌یخنكێنێت. به‌پێی سه‌رچاوه
ئه‌منییه‌كان ئه‌و پیره‌ژنه له ماڵێكدا
به‌ته‌نها ژیانی به‌سه‌ربردووه و گه‌نجه‌كه
به‌سه‌ریداداوه و ئه‌م كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ردا
هێناوه. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان
ئه‌وه‌شیان راگه‌یاند كه ئه‌و گه‌نجه دانی به
هه‌موو شتێك‌دا ناوه..هه‌روه‌ها دانی
به‌وه‌داناوه كه وێڕای ده‌ستدرێژی و پاره لێ
سه‌ندن و حنكاندنی هاوكات ئه‌نگوستیله‌یه‌كی
زێڕیشی له یه‌كێك له ده‌سته‌كانی پیره‌ژنه‌كه
كردۆته‌وه و دزیویه‌تی. وێڕای ئه‌مانه‌ش راپۆرته
پزیشكییه‌كان ئه‌وه‌یان پشتڕاست كرده‌وه كه
گه‌نجه‌كه ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر
پیره‌ژنه‌كه و به‌ده‌سته‌كانی خنكاندویه‌تی،
شایانی باسه وا بڕیاره دادوه‌ری گشتی تایبه‌ت
به‌م كێشه‌یه سزایه‌كی توند به‌سه‌ر ئه‌و گه‌نجه
تاوانكاره‌دا بسه‌پێنێت. |