|
پیره‌مێردێك له ترسی ژنه‌كه‌ی به جله‌كانی ژێره‌وه
رایكرده ده‌ره‌وه

له
وڵاتی ئه‌ڵمانیا پیره‌مێردێكی بێچاره هیچ
رێگه‌یه‌كی تری بۆ خۆده‌ربازكردن نه‌دۆزیه‌وه
ته‌نها راكردن نه‌بێا به جله‌كانی ژێره‌وه‌ی،
چونكه ژنه‌كه‌ی لێی تووڕه‌بوو و چه‌قۆی لێ
به‌رزكردبۆوه. ئه‌م پیره‌مێرده ته‌مه‌ن 70
ساڵییه دوای ئه‌وه‌ی كه به پیره‌ژنه‌كه‌ی ده‌ڵێ
تۆ به‌درێژایی ژیانی هاوسه‌رییمان هیت بۆ
نه‌كردووم، ئیدی ژنه‌كه‌ی زۆر تووڕه‌ده‌بێت ده‌ست
ده‌كاته چه‌قۆ و هێرشی ده‌كاته سه‌ر، بۆیه
پیره‌مێرده‌كه‌ش هیچ رێگه‌یه‌كی تری له‌به‌رده‌مدا
نه‌بووه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه به جله‌كانی
ژێره‌وه رابكاته ده‌ره‌وه و خۆی رزگار بكات.
دوای ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به هێزه‌كانی پۆلیسی
فریاكه‌وتن ده‌كات و پۆلیسی فریاكه‌وتنیش بۆماوه‌ی
رۆژێك ژنه‌كه‌ی ده‌خه‌نه به‌ندیخانه و بڕیاریش
ده‌ده‌ن كه نابێت بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ پیره‌ژنه‌كه
بچێته‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی. (توانجی دوورگه:
ئه‌وه‌یه كورد ده‌ڵێ پیری ئاخیر شه‌ڕ. |