|
13 پەنابهری كورد خۆیان
دەكوژن

سەرۆكی فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق
ئاشكرایكرد كە 13 گەنجی كورد بەهۆی بڕیاردانی
بەزۆر ناردنەوەیان لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە
خۆیان كوشتووە.
گوتیشی "تا ئێستا 213 پەنابەری كورد گیانیان
لەدەستداوە، كە 13یان بەهۆی دیپۆرتكردنەوەیان
خۆیان كوشتووەو هەندێكیشیان لەكاتی هەڵاتن لەدەست
پۆلیسی توركیاو ئێران كوژراون". بەپێی ئاماری ئەو
رێكخراوە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا 4240
پەناخواز لە وڵاتانی ئەوروپا بە زۆر رەوانەی عێراق
و كوردستان كراونەتەوە، بەپێی قسەی سەرۆكی ئەو
فیدراسیۆنە رۆژی 23ی ئەو مانگە 35 پەناخوازی كورد
لە وڵاتانی ئەوروپاوە بەفڕۆكەیەكی سەربازی لە
فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دابەزێندراون.
درێژهی راپۆرته ههواڵهكه لهژماره 101ی
(رووداو)دا بخوێنهوه. |