|
نهێنی له پرته‌قاڵ و ترێدا

لێكۆڵینه‌وه
نوێیه‌كان ده‌ریانخستووه كه خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی ترێ
بۆ پیاوان یارمه‌تی دابه‌زینی په‌ستانی خوێن و
كه‌مكردنه‌وه‌ی توشبوون به وه‌ستانی مێشك ده‌دات.
لیكۆڵینه‌وه‌كان له‌زانكۆی (لویس باستور) له (ستراسبورگ)
له فه‌ره‌نسا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه به‌كاربردنێكی
رێك‌وپێك له شه‌ربه‌تی ترێی ئه‌رخه‌وانی مه‌ترسی سه‌كته‌ی
مردن له نێو ئه‌و پیاوانه كه‌مده‌كاته‌وه كه به‌ڕێژه‌ی
40% تووشی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێنی ده‌ماره‌كان
بونه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها مه‌ترسی مردن به نه‌خۆشییه‌كانی
دڵ به‌ڕێژه‌ی 90% كه‌مده‌كاته‌وه و كاریگه‌ریی له
كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كۆلیسترۆڵی خوێن و رێگری له
دروستبوونی خوێن مه‌یین هه‌یه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه
لیكۆڵینه‌وه نوێیه‌كان له بنكه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ
توێژینه‌وه له وڵاتی میسر دووپاتیان كردووه‌ته‌وه كه
پرته‌قاڵ كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌چاره‌سه‌ركردنی
سه‌رمابوون هه‌یه و زیاتر له 12 نه‌خۆشی جۆراجۆریش
چاره‌سه‌ر ده‌كات.هه‌روه‌ها رونیشیكردووه‌ته‌وه كه به‌ری
پرته‌قاڵ ئامێری به‌رگری له‌ش له‌نه‌خۆشی له‌لای مرۆڤ
به‌هێزده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ماده‌ی (اللكتیه)
ده‌وڵه‌مه‌نده كه رێژه‌ی كۆلیسترۆڵ له خوێندا
داده‌به‌زێنێ و سه‌ره‌ڕای بوونی ماده‌ی (التیوفلاتویندر)
كه رێگرده‌بێت له جه‌ڵته‌ی خوێن له‌دیواری بۆری خوێن
وه‌كو ئاشكرایه كه شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ په‌ستانی خوێن
كه‌مده‌كاته‌وه |