|
چۆن هه‌نگ له زستاندا ژیان گوزه‌ران ده‌کات؟

زستانێکی سه‌خت مرۆڤ
دووچاری سستی ده‌کاته‌وه، به‌ڵام ئایا چۆن
ئاژه‌ڵه‌کان زستانی سه‌خت به‌ڕێ ده‌که‌ن؟ ئه‌گه‌ر
هه‌نگ وه‌ك نموونه‌یه‌ك وه‌ربگیرێت، ده‌بینرێت، که
ئه‌م مێرووانه زیاتر له‌یه‌کتر نزیکده‌بنه‌وه و
هه‌ڵده‌رزێن، تا به‌مجۆره پله‌یه‌کی گه‌رمای ترۆپی
به شاژن ببه‌خشن.
"Peter Rosenkranz" له زانکۆی "Hohenheim" ڕوونی
ده‌کاته‌وه، که هه‌نگ له زستانیشدا وه‌ك
وه‌رزه‌کانی دیکه‌ی ساڵ چالاکن - به‌ڵام له‌ناو
شانه‌کانی خۆیاندا. هه‌نگه‌کان له‌ناو شانه‌کانی
خۆیاندا هه‌نگوین وه‌به‌رهه‌مهاتووی خۆیان ده‌خۆن
و به‌هۆیه‌وه جووڵه به ماسولکه‌کانیان ده‌که‌ن و
به‌مجۆره‌ش شانه‌کانیان گه‌رم ده‌که‌نه‌وه.
له‌کاتی سه‌رماییه‌کی زۆردا هه‌نگه‌کان زیاتر
له‌یه‌کتر نزیك ده‌بنه‌وه و یه‌کتری گه‌رم
ده‌که‌نه‌وه. به نزیكبوونه‌وه‌یان له‌یه‌کتر
شێوازێك دروست ده‌که‌ن، که به هێشووی زستانه
ناوده‌برێت. ئه‌م هێشوویه‌ش له هه‌زاران هه‌نگ
پێکدێت، که له‌ناوه‌ڕاسته‌که‌یاندا شاژن
دانیشتووه.
مێرووه‌کان به جووڵاندنه‌وه‌ی ماسولکه‌کانیان
شانه‌کانیان گه‌رم ده‌که‌نه‌وه. "Peter
Rosenkranz" ده‌ڵێت: "کاتێك شاژن ده‌ست به گه‌را
ده‌کات، له ناوه‌ندی هێشووی زستانه‌دا پله‌ی
گه‌رما ده‌گاته 35 پله‌ی سه‌ده‌ی، ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما ده له ژێر
سفره‌وه بێت."
له‌نێو هه‌نگدا کۆمه‌ڵکارییه‌کی ڕۆڵێکی یه‌کجار
گه‌وره ده‌بینێت: ئه‌و هه‌نگانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی
هێشووی زستانه‌وه‌ن کات دوای کات له‌لایه‌ن
هه‌نگه‌کانی ناوه‌ڕاسته‌وه جێگایان ده‌گیرێته‌وه و
هاوکات خۆراكیان پێده‌درێت. هه‌نگه‌کان هه‌نگوین
وه‌به‌رهه‌مهاتووی به‌هاو و هاوین بۆ وزه‌ی
جووڵه‌ی ماسولکه‌کان به‌کارده‌هێنن و به‌مجۆره‌ش
شانه‌کانیان گه‌رم ده‌که‌نه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه‌ش "Peter Rosenkranz" ڕوونی
ده‌کاته‌وه، که هه‌نگوین وه‌ك نه‌وت و خه‌ڵوز بۆ
شانه‌ی هه‌نگه‌کان به‌کارده‌هێنرێت. له‌ماوه‌ی
وه‌رزه‌کانی کۆکردنه‌وه‌دا هه‌نگه‌کان تا 20
کیلۆگرام هه‌نگوین کۆ ده‌که‌نه‌وه. ئه‌م خۆراکه‌ش
بۆ گه‌رمکردنه‌وه‌ی هه‌زاران هه‌نگ
به‌کارده‌هێنرێت.
ئه‌و ساته‌ی پله‌ی گه‌رما ده‌ره‌وه ده‌گاته 12
پله‌ی سه‌دی، ئه‌وسا هه‌نگه‌کان بۆ ده‌ره‌وه
هه‌ڵده‌فڕن و شانه‌کانی خۆیان له پیسایی پاکژ
ده‌که‌نه‌وه.
له کۆتایی مانگی شوباتدا هێواش هێواش پشووی زستانه
کۆتایی پێدێت و ئه‌نجا کارامه‌یی هه‌نگه‌کان
ده‌ستپێده‌کاته‌وه. له ڕۆژه گه‌رمه‌کاندا
هه‌نگه‌کان ده‌ست به کۆکردنه‌وه‌ی هه‌ڵاڵه و
شیله‌ی گوڵ ده‌که‌نه‌وه.
|