|
یه‌که‌م سه‌ردانم بوو دوای(3)ساڵ بۆ کوردستان گه‌ڕانه‌وه‌م
بۆ لای که‌س وکارم له‌لایه‌ک خۆشی بوو به دووباره
ئاشنابونه‌وه‌م به‌سۆزی دایک وباوک وخوشک وبراکانم
له‌لایه‌کی تر ئێش وژانی ده‌روونی هه‌راسانی کردم،هه‌رچۆن
بێت ئه‌مویست کۆنترۆلی باری ده‌روونی خۆم بکه‌م هه‌وڵبده‌م
به‌هه‌ر شێوازێک بێت به‌تایبه‌ت دایک وباوکم هه‌ست به‌م
تێکچونه ده‌روونیه‌م نه‌که‌ن،ئه‌وانیش وانه‌بێت هه‌ستیان
نه‌کردبێت ده‌یان جار پرسیان ڕۆڵه گیان هه‌ست ئه‌که‌ین
حاڵت باش نیه خوانه‌خواسته هیچ نه‌بوه ،سوێندم بۆیان
ئه‌خوارد که هیچ شتێک له‌ئارادا نیه ته‌نها هۆکه‌ی
ئه‌وه‌ی که‌ماوه‌یه‌که لێتان دوورم به دیدارتان تاساوم
من زۆر باشم نه خه‌مێک له‌دڵمدایه وه نه کێشه‌یه‌ک
هه‌یه.خۆم ئه‌مزانی که به‌درۆ سوێندیان بۆ ئه‌خۆم به‌ڵام
ئه‌وان باوه‌ڕیان پێم ئه‌کرد چونکه من به‌ر له‌سه‌فه‌ری
ئه‌وروپام جێی ڕه‌زامه‌ندی دایک وباوکم بوو چونکه زۆر
دیندار بوم به‌ر له‌وه‌ی جێیان بێڵم باوه‌ڕی ته‌واویان پێم
هه‌بوو.
وه‌ک هه‌میشه ئه‌گه‌ر نه‌چوباین بۆ مزگه‌وت نوێژی
جه‌ماعه‌ت له‌ماڵ وبه‌به‌شداری گه‌وره‌و بچوکی
خێزانه‌که‌مان نوێژمان ئه‌کرد به‌ڵآم نوێژکردنی من ئه‌م
جاره جیاواز بوو به‌ر له‌سه‌فه‌ره‌که جاران نوێژم بۆ خوا
ئه‌کرد ئێستا له‌به‌ر عه‌یبه وبۆ دایک وباوکم نوێژ
ئه‌که‌م،جاران که له‌نه‌وێژدا ئه‌وه‌ستام ته‌نها بیرم لای
خوای گه‌وره‌و نوێژه‌ه‌م بوو ،ئێستا ئاگام لێنیه چی
ئه‌ڵێم بیرم له‌ژیانی ئه‌وروپایه به‌راوردی ئه‌که‌م
له‌گه‌ڵ پێش سه‌فه‌رکردنم .ئاره‌قه‌ی شه‌رمه‌زاری هه‌موو
له‌شی دائه‌گرتم ئه‌وه‌نده به‌هێز لێوه‌کانم به دان
ئه‌کرۆشت له‌ناخه‌وه ئه‌گریام خۆم له‌خۆمم ئه‌پرسی، باشه
داڕزێیت تۆ په‌روه‌رده‌ی ئه‌م خانه‌واده موسوڵمانه،تۆ
هانی خوشک وبراکانت ئه‌دا بۆ نوێژ کردن سه‌رکۆنه‌ی
هاوڕێکانت ئه‌کرد که له خوا دوور بوون هاوڕێ یه‌تیت
نه‌ئه‌کردن تۆ له‌زۆربه‌ی نوێژه‌کانتدا به‌ده‌م خوێندنی
قوڕئانه‌وه ئه‌گریای ئێستا به‌هۆی ئه‌وروپاوه بۆ
ئاوه‌هات به‌سه‌ر هاتووه،بۆ وا زوو بێ هیچ هۆکارێک خۆتت
دۆڕاند، ئه‌م ماوه‌یه‌ی سه‌فه‌ره‌که‌م ته‌نها جه‌سته‌م لای
که‌س وکارم بوو هیچ کات بیرم لای ئه‌وان نه‌بوو هه‌میشه
نوقمی بیرکردنه‌وه بووم،دواجار بڕیارم دا خۆم بکوژم
باشتره من تازه دۆڕاوم.
ئه‌گه‌ر بڵێم ناگه‌ڕێمه‌وه ئه‌وروپا ئه‌بێت بڵێم بۆ
ناگه‌ڕێمه‌وه چونکه هێشتا وه‌ک کۆڕه‌وه‌که‌ی به‌هاری
1991 خه‌ڵک کوردستان جێ ئه‌هێڵن به‌هۆی زوڵم وزۆری
ونایه‌کسانی ، ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ڕێمه‌وه باوه‌ڕناکه‌م بتوانم
ده‌ست له‌م ژیانه‌ی مه‌ستی شه‌وان وڕابواردنی بێ
ڕه‌وشتیانه هه‌ڵگرم .بۆیه پێم وابوو تا ئه‌وه‌نده
شه‌رمه‌زاری خوا‌و ماڵه‌وه‌مان نه‌بم باشترین چاره‌سه‌ر
خۆکوشتنه، هه‌رزوو له‌م بڕیاره‌ش په‌شیمان بومه‌وه
چونکه من له‌به‌ر تاوان حه‌ز ئه‌که‌م خۆم بکوژم ئه‌ی
خۆکوشتنی خود له ئیسلامدا له‌تاوانه گه‌وره‌کانه ،ئای
خوا گیان چی بکه‌م یارمه‌تیم بده له‌م گێژاوی بیره
ده‌ربازم بکه،من بۆوام به‌سه‌رهاتووه چۆن بتوانم ده‌ست
هه‌ڵگرم له‌م هه‌موو تاوانه بگه‌ڕێمه‌وه به‌ر ڕه‌حمه‌تی
تۆ،
که‌دایکم پێی ئه‌ووتم ڕۆڵه گیان به‌قوربانت بم هیچمان
له‌تۆ ناوێت ته‌نهاوته‌نها دینه‌که‌ت سه‌لامه‌ت ڕابگره
ده‌خیلتم ئیش مه‌که به‌ڵام نوێژه‌کانت به‌جه‌ماعه‌ت
بکه‌وڕۆژوه‌کانت له‌کیس نه‌چێت ئه‌گه‌ر پاره‌ت پێویست بوو
ئێمه لێره‌وه بۆت ئه‌نێرین،قه‌سدم ئه‌کرد پڕبه‌قوڕگم له
پڕمه‌ی گریان بده‌م وهاوار بکه‌م دایکه تۆ قسه بۆکێ
ئه‌که‌یت من فه‌وتاوم دایکه ئیتر ئومێدێکتان به‌من نه‌بێت
ونه‌فرینم لێبکه‌ن من کوڕی جاران نه‌ماوم ئه‌م نوێژانه‌ی
ئێستا ئه‌یانکه‌م بۆ خوا نیه بۆ ئێوه‌یه،ناکرێت باشتر
وایه لاچم له‌به‌ر ده‌می هه‌رچه‌نده ئه‌و زۆری گله‌ی
ئه‌کرد ئه‌یووت تۆ وه‌ک جاران سۆزت نیه بۆمان ئێمه قسه‌ت
بۆ ئه‌که‌ین تۆ ئه‌ڕۆی، بێ ئاگا دایکم نه‌ی ئه‌زانی من
نه‌ک هه‌ر سۆز دینه‌که‌م نه‌ماوه ئه‌م کوڕه‌ی دوێنێ
کوڕتان بوو ئێستا ئه‌م کوڕه نه‌ماوه.
کات ئه‌ڕوات من چاره‌یه‌کم نه‌دۆزیه‌وه مانه‌وه‌م
له‌کوردستان چاره‌سه‌ر نیه هه‌رچۆن گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ
ئه‌وروپا تێکه‌ڵ بونه‌وه‌مه به ژیانێکی پوچ ودۆڕاوی دوور
له‌دین ... له دواساته‌کانی به‌سه‌ر چونی بلیته‌که‌م دا
بڕیارمدا بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌وروپا به‌مه‌رجێک
گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ئه‌وروپا ئه‌بێت گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌کجاریم
بێت بۆ باوه‌شی ئیسلامه‌که بۆ ئه‌م ئه‌مه‌به‌سته بڕیارم
دا یه‌که‌م کارم ئه‌ببێت ئاگر له ماڵه‌که‌م به‌ربده‌م ! |